ژاراوه زانيارى گشتى له لايه ن عمر ايذدخواه

هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

кцгdIsтдп


    وێنه له و گۆرانيه كانى حسن زيره ك

    عمر خالید عسمان
    عمر خالید عسمان
    Admin


    Hejmara Nûçeyan : 329
    Join date : 24/10/2009
    Age : 32
    Welat : iraq

    وێنه   له و گۆرانيه كانى حسن زيره ك Empty وێنه له و گۆرانيه كانى حسن زيره ك

    مُساهمة  عمر خالید عسمان الإثنين أغسطس 02, 2010 2:05 pm

    وێنە لە گۆرانییەكانی (حه‌سه‌ن زیرەك)ـدا





    ئەگەر خوێندنەوەیەكی ورد بۆ گۆرانییەكانی (زیرەك) بكەین، ئەوا دەگەیەنە ئەو دەرئەنجامەی كە گۆرانییەكانی (زیرەك) و بەهرە و توانایەكانی (زیرەك) فرە ڕەهەندن و یەكێك لەو ڕەهەندە گرنگانەی كە لە گۆرانییەكانی (زیرەك)ـدا ئامادەگییەكی بەردەوامی هەیە وێنەیە كە بەڕاستی پانتاییەكی گەورە و فراوانی لە گۆرانییەكانی (زیرەك)ـدا داگیر كردووە كە بووەتە خەسڵەت و سیمایەك هەمیشە گۆرانییەكانی (زیرەك)ـی پێ دەناسرێتەوە. بە ڕاستی (زیرەك) زۆر (زیرەكان)ـە تەوزیفی وێنەی كردووە لە گۆرانییەكانیدا بە كورتی گۆرانییەكانی (زیرەك) وێنە ئامێزن و لە گۆرانییەكانیدا دوو جۆر لە وێنە دەر دەكەون، یەكەم وێنەیەكی جوڵاو و دووەم وێنەیەكی وەستاو، واتە فۆتۆگراف كە دیارە ئەم وێنانەیش لە زهنماندا ئامادەگییان هەیە، نەك لە شاشەی تەلەڤزیۆن و عەدەسەی كامێراوە ئەمەیش ئەو كاتانەی كە گوێ ڕادەدێرین بۆ گۆرانییەكانی (زیرەك) كە بەڕاستی وا هەست دەكەین كە (زیرەك) كامێرایەكی لەسەر شانە و وێنە و دیمەنە ڕەنگاوڕەنگەكانی ژیان و سرووشتی كوردستان و كیژانی شۆخ و شەنگ و ژنانی تەرپۆشی كوردمان بۆ وێنە دەگرێت. یان واهەست دەكەین (زیرەك) هونەرمەندێكی شێوەكارە و نیگارمان بۆ دەكێشێت دیارە ئەم وێنانەیش لە خۆوەڕا ئامادەگییان نییە لە گۆرانییەكانی (زیرەك)ـدا، بەڵكوو ئەوە خودی (زیرەك) خۆیەتی كە زیرەكانە ئەو وێنە جۆراوجۆرانەی هێناوەتە ناو گۆرانییەكانییەوە و بە ڕەگەزێكی گەورە و گرنگ و هەستیاری داناوە یەكێك لە ئەزموونە سەركەوتووەكانی (زیرەك) لە بواری هونەری گۆرانیگوتندا جگە لە بەهرە و توانایەكانی، ئەزموونی گەڕۆكیەكەیەتی كە زۆربەی شار و شارۆچكە و دێهاتەكانی كوردستانی ئێران و عێراق گەڕاوە و تێیاندا ماوەتەوە و شایی و ئاهەنگ و گۆرانی تێدا گێڕاوە و ئەم گەڕۆكییەی (زیرەك) هێندەی دیكە گۆرانییەكانی (زیرەك)ـیان دەوڵەمەندتر و بەرەو پێشتر بردووە و گەشە و نەشەی پێ داوە. (زیرەك) لەو بارەیەوە سوودێكی زۆری لە دیمەن وێنەكانی سروشت و ژیانی كۆمەڵایەتی ئەو ناوچانەی كوردستان وەرگرتووە. دیارە گەڕۆكیی هونەرمەندان لە مێژووی هونەری گۆرانی و مۆزیكای میللەتانی دیكەی جیهاندا ئامادەگی هەبووە و ئەزموونێكی پێویست و گرنگیش بووە، چونكە ئەودەمانە زانستەكانی ڕاگەیاندن وەك ئێستا پێشكەوتوو نەبووە، هەر بۆیە (زیرەك) لە ڕێگەی گەڕۆكییەوە توانیویەتی بۆشایی ڕاگەیاندن بۆ خۆی پڕ بكاتەوە و هەر بە هۆی ئەم گەڕۆكییەوە بوو كە توانی سەرەتاكانی هونەری خۆی و شوهرەتپەیداكردنی خۆی لە ڕادیۆی كوردی بەغداوە دەست پێ بكات. ئەوە بوو دواتر ناوناووبانگ و هونەرەكەی (زیرەك)، لە هەر چوار پارچەی كوردستاندا لە ڕیی ڕادیۆ و كاسێتە تۆماركراوەكانی دەنگی دایەوە كە ئەو دەمانە (زیرەك) وەك دەنگ ناسرا و ناوبانگی پەیدا كرد، واتە گۆرانییەكانی بە تەنیا دەنگ بوون، نەك دەنگ و ڕەنگ، ئەمەو جگە لە دووسێ گۆرانی نەبێت كە لە دواساڵەكانی تەمەنیدا بە دەنگ و ڕەنگەوە بڵاو كرایەوە كە بە داخەوە وەك پێویست كاری وێنەگرتنەكەی ئەنجام نەدراوە، لەبەر ئەوەی ئەم بەهرەمەندە گەورەیە كورد بووە، بۆیە ڕاگەیاندنەكانی ئەوسای ڕژێمی ئێران زۆر گرنگییان پێ نەداوە و فەرامۆشیان كردووە، تەنانەت لە كاتی نەخۆشكەوتنەكەی و كۆچی دواییشیدا وەك پێویست گرنگییان پێ نەدا، بەڵام (زیرەك) وێڕای ئەوەی كە زۆربەی هەرە زۆری گۆرانییەكانی دەنگ بوون و ڕەنگ نەبوون و كاری وێنەگرتنیان بۆ نەكرابوو، بەڵام لە هەمان كاتدا توانی بە هۆی بەهرە و توانا و زیرەكیی خۆیەوە كارێكی وا بكات هونەرەكەی گشت سنوورەكان ببڕێت و بە شێوەیەكی سەرسووڕهێنەر و گەورە و فراوان بڵاو ببێتەوە، ئەمەیش گەورەیی زیرەك و هونەرەكەی نیشان دەدات كە بەڕاستی توانیبووی بە هۆی توانادەنگییەكەیەوە، بۆشایی ڕەنگ و وێنەگرتن بە سەركەوتوویی پڕ بكاتەوە كە تا ئەمڕۆكەیش ئەو سە ركەوتنە درێژەی هەیە و لە داهاتوویشدا هەر درێژەی دەبێت. ئاخر ئەمە بلیمەتی و لێهاتوویی (زیرەك) نەبێت، چۆن تا ئەمڕۆیش هونەرەكەی وا بە زیندوویی دەمێنێتەوە؟ لەو سەردەمەدا كە سەردەمی هونەری كلیپسازییە كە بەڕا ستی (زیرەك) یەك گۆرانیی نییە كە كلیپ كرابێ، بەڵام لە گەڵ ئەوەیشدا گۆرانییەكانی تەجاوزی هونەری كلیپسازی كردووە و بەردەوام دەنگدانەوەی گەورە و فراوانیی خۆیان هەیە، بەداخەوە كەناڵەكانی ڕاگەیاندنی كوردی تا ئێستا بیریان لەوە نەكردووەتەوە و نەیانتوانیوە و نەیانویستووە كاری كلیپسازی بۆ گۆرانییەكانی (زیرەك) بكەن، نەك بۆ هەموو گۆرانییەكانی، بەڵكوو بۆ كۆمەڵێك گۆرانی كە شاكاری دیاری دیارە. (زیرەك) هەموو گۆرانییەكانی بۆ خۆی شاكارێكن، بە داخەوە میدیای كوردی لەو بارەیەوە زۆر كەمتەرخەم و خەمسارد بوون بەرانبەر بە هونەرەكەی (زیرەك)، لەهەمان كاتدا میدیاكانی كوردی ئامادەن چەندین كلیپ و كورتەفلیمی غینائی ساز بكەن بۆ زۆرێك لەو گۆرانیبێزانەی ئەمڕۆكە بەداخەوە گۆرانییەكانیان ئەوی مۆركی كوردی بێ پێیانەوە دیار نییە، بەڵكوو لاسایكردنەوەیەكی فۆتۆكۆپییانەی مۆركی توركی و فارسی و عەرەبییە، دیارە من لەگەڵ سوودوەرگرتن دام لە هونەری میللەتانی دیكە، بەڵام لەگەڵ لاسایكردنەوەدا نیم. لە هەمووی كۆمێدیتر میدیای كوردی ئامادەیە باشترین كلیپ بۆ گۆرانیبێژێك بكات كە گۆرانییەكانی (زیرەك) بە سەقەتی دەڵێتەوە، یان گۆرانییەكانی (زیرەك) دەستكاری دەكات و دەیشێوێنێ، بەڵام بەداخەوە دەبینیت میدیای كوردی باشترین كاری كلیپی بۆ دەكات و گرنگییەكی گەورەی پێ دەدات و كار دەگاتە ئەو ڕاددەیەی كە (زیرەك) و گۆرانییەكەی فەرامۆش دەكرێت و ناوی گۆرانیبێژە لاساییكەرەوەكەی (زیرەك) لە ناواندا دەبێت و بەردەوام گۆرانییەكەی لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندنەوە دادەبەزێت وەك ئەوەی ئەو خاوەنی گۆرانییەكە بێت نەك (زیرەك)، بەداخەوە ئەمەیش بۆ خۆی گەورەترین غەدر و ستەم و ناهەقییە كە دەرهەق بە (زیرەك) و هونەرەكەی (زیرەك) دەكرێت. ئەم جۆرە هونەرمەندانە بە سەر گەنجینەی گۆررانییەكانی (زیرەك)ـەوە بوون بە هونەرمەند گەر ئەو گەنجینەیەی (زیرەك) نەبێت یان ئە و گەنجینەی (زیرەك)ـیان لێ ببڕیت، ئەوا ئەوان هیچیان نییە بۆ گوتن و لە هونەر دەچنەوە. زۆرێك لە ئاواز و گۆرانییەكانی (زیرەك)، لە ڕاگەیاندنەكاندا كراون بە فۆلكلۆر كە لە سەرچاوەدا (زیرەك) دایناون. بە داخەوە ڕاگە یاندنی كوردی كلیپ بۆ گۆرانی وەها سەقەت و نە شاز دەكات كە هەر گوناهە پێی بڵێی گۆرانی كە ئەو گۆرانییانە نەك هەر میزاج و زەوقی خەڵك تێك دەدات، بەڵكوو من پێم وایە ژینگەیش پیس دەكات. من لێرەدا دەپرسم لە میدیای كوردی ئایا ئەو هەمووە شاكارە گۆرانییە پڕ لە مۆركە كوردییانەی زیرەك كەرەستەیەكی گەورە و دەوڵەمەند نین بۆ كاری كلیپسازی یان بۆ ناساندنی هونەری كوردی؟ ئەدی بۆ فەرامۆشی دەكەن؟ بە داخەوە ئەمڕۆ لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندنەوە گۆرانییەكانی (زیرەك) لێ نادرێن و پشتگوێ خراون، مەگەر لە ساڵیادی كۆچی دواییدا، ئەویش گەر لە بیریان بێت گۆرانییەكانی لێ بدەن، دوای ئەوە ئیتر ناوی (زیرەك) و گۆرانییەكانی لە یاد دەكرێن، بە داخەوە بەقەد ڕادیۆی شڕە كۆنەكەی جارانی بەغدایشیان پێ ناكرێ كە تا ئەو ڕۆژەی كاری دەكرد بەردەوام ڕۆژانە گۆرانییەكانی (زیرەكی) لێ دەدا، گرنگییەكی گەورە و فراوانی دەدا بە (زیرەك) و گۆرانییەكانی و هونەرەكەی (زیرەك) بەڵام ڕاگەیاندنی كوردی بە وقەبەییە و فراوانی و زۆر و زەبەندییەوە هێندەی ئەو ڕادیۆی خڕە شكاوەی لە دەست نایەت و پێی ناكرێت من بە گومانەوە دەپرسم و دەڵێم بۆ؟؟!!

    لەكۆتایدا ماوەتەوە بڵێم كەدەكرێت گۆرانیەكانی زیرەك وەك كەرەستەو گەنجینەیەكی گەورەو دەوڵەمەندی

    هونەری كلیپ سازی سەیر بكەین وسوودی لێ وەرگرین هەروەها لە بواری هونەری شێوەكاریش دا دەتوانین ودەكرێت زۆر سوود لە وێنەی ناو گۆرانی یەكانی زیرەك وەربگرین.








    Spoiler:
    نەجم محەمەد

      الوقت/التاريخ الآن هو الجمعة أبريل 19, 2024 5:56 pm