ژاراوه زانيارى گشتى له لايه ن عمر ايذدخواه

هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

кцгdIsтдп


    كورته باسێك سه باره ت به مردن

    عمر خالید عسمان
    عمر خالید عسمان
    Admin


    Hejmara Nûçeyan : 329
    Join date : 24/10/2009
    Age : 32
    Welat : iraq

    كورته باسێك سه باره ت به مردن Empty كورته باسێك سه باره ت به مردن

    مُساهمة  عمر خالید عسمان الأربعاء أغسطس 11, 2010 4:21 pm






    بسم الله الرحمن الرحیم







    الحمد لله وصلى الله على خاتم انبياء وعلى اله وسلم اما بعد:
    بە ڕاستی ناوێكی سەختە مردن كێ هەیە بتوانی نەمرێ ؟ كێ هەیە پاسەوان و پلەو پایەكەی بیپارێزێ لێی ! بەڕاستی سەختە ئەگەر بیری لێ بكەینەوە چەند دەوڵەمەندو پارە دارمان بینی مردن ! چەند ستەم كارو زۆردارمان بینی مردن ! چەند پادشاو گەدامان بینی مردن ! هەر وەك فەقیرو هەژاران و لاوازو ستەم لێكراوەكان ئەمرن ! باشە كێ لە ئێمە نەیبینیوە یان هیچ نەبێ نەیبیستووە كە چەندین كەس لە باوو باپیرەمان وە لە خۆشەویستان و ڕەفیقەكانمان مردن ! كە سەردانی گۆڕستانێ بكەی نابینی كە تیای بووە زۆر لە ئێمە بەهێز تر وە زۆر دەوڵەمەند تر وە زۆر دەسەڵاتدار تر ! بەڵام ئێستا وون بووە لە ژێر خاكاو وا لە دونیایەكی تر، ئایا كەسمان بینی تا ئێستا توانیبێتی نەمرێ !؟ دەبا بزانین ئێمەش ئاوا ئەمرین دەرباز نابین لە نۆش كردنی مردن و ڕزگارمان نابێ لێی.
    كەوایە با بزانین هەر مردنیش نیەو كۆتایی بێ نەخێر لە مردنەوە ژیانێكی تر دەست پێ ئەكاو لەوێوە بەختەوەری ڕاستەقینە یان بەد بەختی دەست پێ ئەكا ئەگەر وانەبوا ئەوە مردن ڕاحەتی ستەم كاران بوو !
    ئەگەر هەر مردن بوا وە پرسیار نەبوا ئاوا بوا مردن ڕاحەتە بۆ هەموو كەسێك
    بەڵام گەر مردین لە پاشان زیندوو ئەبینەوە وە پرسیارمان لێ ئەكرێ لە هەموو شتێك
    خوشك و برایانی بەڕێزم ئەو نوسینە موتەوازیعە بۆ بیرخستنەوەیە پێشكەشە بە هەموو موسڵمانێ كە بیر ئەكاتەوەو تێ ئەگات بۆ چی دروست بووەو بۆ كوێ ئەڕوات !.
    مردن ئەوشتەیە كەكەس لێی ڕزگاری نەبووەو نابێ
    هەموو كەس ئەمرێ تەنها الله نەبێ كە زیندووە و نامرێ [كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ] العنكبوت 57 واتە: (هەموو نەفسێك مردن ئەچێژێ و ئەمرێ پاشان ئەگەڕێنەوە لای ئێمە =لە سەر كردەوەكانتان پاداشت وسزا وەر ئەگرنەوە=).
    مردن كەس ناتوانێ لێی ڕابكات [قُلْ إِنَّ الْمَوْتَ الَّذِي تَفِرُّونَ مِنْهُ فَإِنَّهُ مُلَاقِيكُمْ ثُمَّ تُرَدُّونَ إِلَى عَالِمِ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ فَيُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ] الجمعة ‌ 8 واتە: (پێیان بڵێ ئەو مردنەی كە ئێوە لێی ڕا ئەكەن ئەو بە تەئكید پێتان ئەگات =ناتوانن لێی دەرباز بن= پاشان ئەگەڕێنەوە لای =خوای= زانا بە بەنادیارو شاراوەو دیارو ئاشكراكان جا هەواڵتان پێ ئەداتەوە بەوەی كە كردووتانە لە دونیا).
    [
    أَيْنَمَا تَكُونُوا يُدْرِكُكُمُ الْمَوْتُ وَلَوْ كُنْتُمْ فِي بُرُوجٍ مُشَيَّدَةٍ] النساء 78 واتە: (لە هەر شوێنێك بن =خۆتان حەشار بدەن= مردن ئەتانگاتێ ئەگەر لە ناو قەڵای بەرز و پتەوو دەرگە داخراویش =دەرگایبە سەب كراو بێ= بن).
    پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێSadأتاني جبريل فقال: يا محمد ! عش ما شئت فإنك ميت و أحبب من شئت فإنك مفارقه و اعمل ما شئت فإنك مجزي به و اعلم أن شرف المؤمن قيامه بالليل و عزه استغناؤه عن الناس) صحيح الجامع 73 واتە: (جوبریل هات بۆ لام جا ووتی: ئەی محمد!=صلى الله علیه وعلى اله وسلم= ئەوەندەی ئەتەوێ بژی بە تەئكید تۆ ئەمری وە هەر كەسێكت خۆش بوێ كە ئەتەوێ بە تەئكید لێی جیا ئەبیتەوە وە هەرچی ئەتەوێ بیكە بەتەئكید پاداشتی لە سەر وەر ئەگریتەوە وە بزانە كە پلە بەرزی =شەڕەفی= بڕوادار هەڵسانی شەویتی =بۆ شەو نوێژ= وە عیززەتی =دەسەڵات و هێزو توانا سەر بەرزی= ئەوەیە كە پێویستی بە خەڵك نەبێ =چاو نەبڕێتە دەستیان=).
    كاتی مردن كە هات پێش و پاش ناخرێ چركەیەكیش !
    [
    وَلِكُلِّ أُمَّةٍ أَجَلٌ فَإِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ لَا يَسْتَأْخِرُونَ سَاعَةً وَلَا يَسْتَقْدِمُونَ] الاعراف 34 واتە: (وە هەموو ئوممەتێك =كەسێك= كاتێكی دیاری كراوی هەیە =بۆ دەست پێ كردن و نەمانی= كە كاتی دیاری كراوی ئەجەلی =نەمانی= هات ئەوە ساتێك دوا ناخرێن و ساتێك پێش ناخرێن).
    تا زووە تەوبە بكە پێش ئەوەی مردن بێت و مەجالی پەشیمانیت نەمێنێ
    [
    وَلَيْسَتِ التَّوْبَةُ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ السَّيِّئَاتِ حَتَّى إِذَا حَضَرَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ إِنِّي تُبْتُ الْآَنَ وَلَا الَّذِينَ يَمُوتُونَ وَهُمْ كُفَّارٌ أُولَئِكَ أَعْتَدْنَا لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا ] النساء 18 واتە: (وە تەوبە بۆ ئەو كەسانە نیە كە كردەوەی خراپ =تاوان= ئەكەن هەتا یەكێك لەوانە مردن ئەیگاتێ =ڕۆحی ئەچێتە گەرووی= ئینجا ئەڵێ من ئێستا تۆبە ئەكەم وە تەوبە بۆ ئەو كەسانەش نیە كە ئەمرن وە ئەوان كافرن ئەوانە بۆمان ئامادە كردوون سزایەكی بە ئێش).
    [
    حَتَّى إِذَا جَاءَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ. لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحًا فِيمَا تَرَكْتُ كَلَّا إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا وَمِنْ وَرَائِهِمْ بَرْزَخٌ إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ] المؤمنون 99-100 واتە: (هەتا كە یەكێكیان مردن ئەیگاتێ ئەڵ ئەی پەروەردگارم بمگەڕێنەوە بەڵكو كردەوەی چاك بكەم لەوەی كە لە دەستم چوو نەخێر ئەوە قسەیەكە بۆ خۆی ئەیكا =بۆی نیە بگەڕێتەوە دونیا دووبارە= لە دوای مردنیان پەردەیەك =بەرزەخ= هەیە تا ڕۆژی كە زیندوو ئەكرێنەوە).
    وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێSadإن الله تعالى يقبل توبة العبد ما لم يغرغر) صحيح الجامع 1903 واتە: (بە تەئكید خوای بەرز تەوبە وەر ئەگرێ لە بەندە تا ڕۆحی نەچۆبێتە گەرووی =غەر غەرەی نەكا=).
    ئیتر با تا زووە تەوبە بكەین خوای گەورەش تەوبە وەر ئەگرێ لە هەموو كەس.
    مردن یەكەم مەنزڵی قیامەتە نەك دوا ژیان بێ
    (
    وعن هانىء مولى عثمان بن عفان قال كان عثمان رضي الله عنه إذا وقف على قبر يبكي حتى يبل لحيته فقيل له تذكر الجنة والنار فلا تبكي وتذكر القبر فتبكي فقال إني سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول القبر أول منزل من منازل الآخرة فإن نجا منه فما بعده أيسر وإن لم ينج منه فما بعده أشد قال وسمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول ما رأيت منظرا قط إلا والقبر أفظع منه) صحيح الترغيب والترهيب 3550 واتە: (لە هانىء مولى عثمان بن عفان ئەفەرموێ: ئاوابوو عثمان بن عفان خوا لێی ڕازی بێ ئەگەر لە سەر گۆڕێك وەستابا ئەگریا هەتا رشیشی تەرش ئەبوو جا پێیان ووت: باسی بە هەشت و ئاگر ئەكەیت ناگری وە باسی گۆڕ ئەكەیت =بیرت ئەكەوێتەوە= ئەگری جا =عثمان بن عفان خوا لێی ڕازی بێ= فەرمووی: من بیستم لە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەیفەرموو: گۆڕ یەكەم مەنزڵ لە مەنزڵەكانی =میوانگەی= ڕۆژی دواییە =ئاخیرەتە= ئەگەر كەسێ لەوە رشزگاری بێ ئەوە ئەوەی لەدوای دێ ئاسان ترە وە ئەگەر لیچی دەرباز نەبێ ئەوە ئەوەی لە دوای دێ توند ترە =عثمان بن عفان خوا لێی ڕازی بێ= فەرمووی: وە من بیستم لە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەیفەرموو: هیچ مەنزەرێكم نەبینیە قەت ئیللا گۆڕ لەو ترسناكترە).
    چیمان بە سەر دێ لە كاتی مردن و لە پاشی مردن
    [
    وَلَوْ تَرَى إِذِ الظَّالِمُونَ فِي غَمَرَاتِ الْمَوْتِ وَالْمَلَائِكَةُ بَاسِطُو أَيْدِيهِمْ أَخْرِجُوا أَنْفُسَكُمُ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنْتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ غَيْرَ الْحَقِّ وَكُنْتُمْ عَنْ آَيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُونَ] الانعام 93 واتە: (وە ئەگەر ئەبینی كە ستەمكاران لەسەر ئێش و ئازاری مردنن =لەسەر ڕۆح كێشان= وە فریشتەكان دەستیان ئەكەنەوە سزایان ئەدەن پێیان ئەڵێن ئەو نەفسەتان دەر بكەن ئەمڕۆ پاداشتان ئەدرێتەوە بە سزایەكی ڕیسوا كر لە بەر ئەوەی كە غەیری حەقتان بەرامبەری خوا ئەوت =هاوبەشتان بۆ دا ئەناو بدینەكەیتان بەدرۆ دەخستەوەو بانگەشەی ئەوەتان ئەكرد كە ئێوە لە سەر حەقن= وە بەرامبەری ئایەتەكانی خوا خۆتان بە گەورە ئەزانی مل كەچی نە ئەبوون).
    [
    وَلَوْ تَرَى إِذْ يَتَوَفَّى الَّذِينَ كَفَرُوا الْمَلَائِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَارَهُمْ وَذُوقُوا عَذَابَ الْحَرِيقِ. ذَلِكَ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيكُمْ وَأَنَّ اللَّهَ لَيْسَ بِظَلَّامٍ لِلْعَبِيدِ] الأنفال 50-51 واتە: (وە ئەگەر ئەبینی =ئەی پێغەمبەری خوا= حاڵی كافرەكان چۆنە لەو كاتەی كە لە سەر مردنن=چیان بە سەر دێت= فریشتەكان لێیان ئەدەن لە ڕوویان و لە دواوەیان وە پیچیان ئەڵێن بچێژن سزای ئاگر و سوتان ئەوە لەبەر ئەو كردەوە خراپانەی خۆتانە كە كردووتانە وە بزانن خوا هیچ ستەم لە بەندەكان ناكا =بەوەی بێ تاوان سزایان بدا یان پاداشتی چاكەیان وون بكا=).
    [
    إِنَّ الَّذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا تَتَنَزَّلُ عَلَيْهِمُ الْمَلَائِكَةُ أَلَّا تَخَافُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَبْشِرُوا بِالْجَنَّةِ الَّتِي كُنْتُمْ تُوعَدُونَ. نَحْنُ أَوْلِيَاؤُكُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآَخِرَةِ وَلَكُمْ فِيهَا مَا تَشْتَهِي أَنْفُسُكُمْ وَلَكُمْ فِيهَا مَا تَدَّعُونَ. نُزُلًا مِنْ غَفُورٍ رَحِيمٍ] فصلت 30-32 واتە: (بە تەئكید ئەوانەی ئەڵێن پەروەردگارمان =تەنها= الله یە =وە هیچ هاوبەشی بۆ بڕیار نادەن= پاشان لە سەر ئەوە بەردەوام ئەبن =تا مردن پاشگەز نابنەوە= ئەوانە فریشتەكان دێنە خۆارەوە بۆیان مژدەیان پێیان ئەڵێن كە مەترسن لەوەی توشی ناخۆشی بن وە خەفەت مەخۆن لەوەی لە دونیا جێتان هێشت وە مژدەتان بێ بەو بەهەشتەی كە پەیمانتان =وەعدتان= پێ ئەدرا ئێمە لەگەڵ ئی!چوە بوین=بەفەرمانی خوا یارمەتی ئێوەمان ئەدا= لە ژیانی دونیا وە لە گەڵتانین =یارمەتیتان ئەدەین بە فەرمانی خوا= لە ژیانی ئاخیرەت =بۆ ئەوەی ناڕەحەت نەبن =تا ئەگەنە بەهەشت= وە لەو بەهەشتە بۆتان هەیە هەرچی ئارەزووی ئەكەن وە بۆتان هەیە هەرچی داوای ئەكەن ئەوە هەمووی ئامادە كراوە میوانداری ئەكرێن لە لایەن =پەروەردگارتان= كە لە تاوان خۆش ئەبێو بە ڕەحمە بۆ بەندەكانی).
    ئەمە بەشێكە لە كتابێك لە باسی مردن و هەندێ لە ئەحكامەكانی كە پەیوەستە پێی ان شاء الله لە دەرفەتێكی نزیك تەواو ئەبێت بەڵام بۆ بیرخستنەوە ئەو بەشەیم بە پەلە بڵاو كردەوە خوای گەورە بیكا بەهۆی خێر بۆ هەموو موسڵمانان.





    سةرضاوة // سايتى بةهةشت

    نوسينى : باوكى حارث

      الوقت/التاريخ الآن هو الجمعة مارس 29, 2024 7:06 am