1. لێ بووردن !!
ئه‌و كه‌سه‌ی كهنابورێ له‌به‌ر گه‌وره‌یی تاوانی به‌رامبه‌ر نیه به‌ڵكو له‌به‌ر بچوكی دڵی خۆیه‌تی!!*
لێبورده‌یی ئه‌و ڕه‌ووشته جوانه‌یه كه له‌هه‌ر كه‌سێكی سه‌ر ئه‌م زهمینهههبێت پڕ به لێبورده‌یی خۆی لای خوای گه‌وره خۆشه‌ویستی ده‌كات و لای خه‌ڵكیش به‌هه‌مان شێوه, وه ئه‌گه‌ر ئێمه بڕوانینه ژیانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(د.خ)ده‌بینین به لێبورده‌یی ئه‌و ئێمه سه‌رمان سور ده‌مێنێت ,كه چۆن كابرایی جوو دێت یه‌قه‌ی پیرۆزی پێغه‌مبه‌رمان محمد (د.خ)ده‌گرێت و داوای قه‌رزی خۆی لێده‌كات له كاتێكدا یه‌ك ڕۆژی ته‌واوی ماوه بۆ دانه‌وه‌ی قهرزهكهی دوای ئیمامی عمر(ره‌زای خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رمێت.ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا رێمبده با بده‌م له‌سه‌ری ئه‌م جووله‌كه,له دواییدا پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رمێت :نا عمر تۆ به‌س ئه‌وه‌ت له‌سه‌ره به‌م كابرایه بڵێیت به جوانی داوای قه‌رزی خۆت بكه‌و وه به منیش بڵێیت قه‌رزی ئه‌م كابرایه بده‌وه , سه‌یر بكه‌ن له‌م كاردانه‌وه جوانه‌ی پێغه‌مبه‌رمان محمد(د.خ)چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كابرای جوو دا كرد, وه له ئاكامی ئه‌و مامه‌ڵه جوانه‌ی پێغه‌مبه‌رمان (د.خ) كابرای جوو موسولمَان ده‌بێت.بۆیه ئێمه‌ی موسڵمان ده‌بێت ئه‌و په‌ڕی لێبورده‌ییمان هه‌بێت به‌رامبه‌ر یه‌كتر چونكه ئێمه هه‌موومان موسڵمانین و شوێنكه‌وته‌ی پێغهمبهرێكین(د.خ) كه‌هه‌میشه لێبوده بووه, كاتێك هاورێیه‌كت هه‌ڵه‌یه‌كت به‌رامبه‌ر ده‌كات تۆ له‌و كاته‌دا زور لێبورده به چونكه ئه‌و هاورێیه‌ی تۆ ئه‌و هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌ر تۆی به ئه‌نقه‌ست نهكرددووه, وه ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت كه ئێمه هه‌موومان موسوڵمانین و یه‌ك دین و یه‌ك پێغه‌مبه‌رمان هه‌یه با هه‌میشه لای یه‌كتر ئه‌وه‌نده خۆشه‌ویست بین دوژمنانمان په‌ی مان پیببهن , چونكه به مرووری زه‌مه‌ن دوو هاورێ هه‌ر ناخۆشییان ده‌بێت و ئاشتیش ده‌بنه‌وه ,وه تۆ جاری وا زۆره ئه‌وه‌نده‌ی له‌گه‌ڵ هاورێت ده‌بیت ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵ برای خۆت نابیت .وه هاوریی وا زۆره كه هاوریی خۆی له باوك و برای خۆشتر ده‌وێت..بۆیه ئێمه با هه‌میشه لێبورده بین با هه‌میشه به‌رامبه‌ر یه‌كتر لیبوردههیمان هه‌بێت . چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی ئێمه‌ی دروست كردوه‌و ئه‌م زه‌ویه‌ی بۆ ئێمه ڕاخستوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری بژین .لیبوردهیه. وه ناوی لێبوردهشه . زۆربه‌مان چیرۆكی شه‌یتان و سێ جوندیهكه ده‌زانین ,كه‌شه‌یتان سێ جوندی خۆی بانگ ده‌كات و پێیان ده‌ڵێت بِرۆن كام تاوان گه‌وره‌یه به ئینسانه‌كانی بكه‌ن .جوندی یه‌كه‌م ده‌چێت و دوای ماوه‌یه‌ك دێته‌وه شه‌یتان پێی دهَلێیت ها چیت كرد ئه‌ویش ده‌ڵیت من وام له ئینسانیك كرد زینایهك بكات !شه‌یتانیش پێی ده‌ڵییت هیچت نه‌كرد چونكه دوایی تۆبه ده‌كات و خوا لێیخۆش ده‌بێت . جوندی دووه‌م ده‌ڕوات و دوای ماوه‌یه‌ك دێته‌وه شه‌یتان پێی ده‌ڵێیت ها چیت كرد ,ئه‌میش له وه‌ڵامدا پێی ده‌ڵێیت من وام كرد له ئینسانیك كه قهتلێك بكات .
شه‌یتانیش پێی ده‌ڵێیت هیچت نه‌كرد چونكه ئه‌ویش تۆبه ده‌كات و ئه‌مه‌لی لێ‌خۆش بوونی زۆره لای خوا.جوندی سێیه‌م ده‌ڕوات دێته‌وه شه‌یتانیش پێی دهَلێیت ها چیت كرد ئه‌میش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێیت من نیوانی دووهاوڕیم تێك دا . شه‌یتانیش پێی ده‌ڵێیت تۆ باشت كرد!! بڕوانن شه‌یتان نێوانی دوهاوڕی تێك بچێت پێی خۆشتره له قه‌تل و زینا . بۆیه با ئێمه دلمَان فراوان بێت به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌ی یهكتروو هه‌میشه لێبورده بین . چونكه ئێمه‌ش پێویستیمان به لێ‌خۆش بون و لێبوده‌یی خوای گه‌وره هه‌یه گه‌ر ئێمه لێبورده نه‌بین له نێوانی یه‌كتردا ئیتر خوای گه‌وره چۆن له ئێمه ببوریت, بۆ له كۆتاییدا هیوام وایه ئێمه‌ی موسڵمان لێبوده بین وه هه‌میشه یه‌كت مان خۆش بوێت.
-----شاخه‌وان حاجی