ژاراوه زانيارى گشتى له لايه ن عمر ايذدخواه

هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

кцгdIsтдп


    مێژووى هه لبژاردن له كوردستانى باشور

    عمر خالید عسمان
    عمر خالید عسمان
    Admin


    Hejmara Nûçeyan : 329
    Join date : 24/10/2009
    Age : 32
    Welat : iraq

    مێژووى هه لبژاردن له كوردستانى باشور Empty مێژووى هه لبژاردن له كوردستانى باشور

    مُساهمة  عمر خالید عسمان الأربعاء أغسطس 04, 2010 11:00 am


    مێژووى هه‌ڵبژاردن




    له‌ئه‌نجامی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ سیاسیه‌ نوێیه‌ى كه‌به‌هۆى داگیركردنى ده‌وڵه‌تى كوێت له‌پاش 2\8\1991 له‌عیراقو ناوچه‌كه‌ هاته‌ئارا، بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژووى خه‌باتى گه‌لى كوردستان له‌عێراقدا، به‌ره‌ى كوردستانى به‌پشتیوانى و به‌شدارى جه‌ماوه‌رى كوردستان توانیان به‌شێكى زۆرى خاكى كوردستانى عیراق به‌شارى كه‌ركوكیشه‌وه‌ رزگاربكه‌ن.


    به‌ڵام دواتر رژێمى سه‌دام به‌شێكى زۆرى شاره‌ گه‌وره‌كانى كه‌ركوك و سلێمانى و هه‌ولێرو دهۆكى داگیركرده‌وه‌، بۆده‌ربازبوون له‌شاڵاوى كوشتنى دڕندانه‌ى رژێمى سه‌دام گه‌لى كوردستان به‌كورد و توركمان و مه‌سیحیه‌وه‌ له‌كۆڕه‌وێكى ملیۆنیدا به‌ره‌و ناوچه‌ سنووریه‌كانى ئێران و توركیا كۆچیان كرد، هاوكاتیش هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كان له‌هه‌ردوو ناوچه‌ى كۆڕێ له‌ هه‌ولێرو چیاى ئه‌زمڕ له‌سلێمانى سه‌نگه‌رى به‌رگریان قایم كردو ئازایانه‌ هێزى په‌لامارده‌رى سوپاى عیراقیان تێك شكاند. دواتریش له‌سه‌ر پێشنیازى فه‌ره‌نساو به‌پشتیوانى ئه‌مریكاو به‌ریتانیا ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وله‌تى بڕیارى 688 ى ده‌ركرد كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ناوچه‌ى (په‌ناگه‌ى ئارام) بۆ خه‌ڵكه‌ ئاواره‌بووه‌كه‌ى ناوچه‌ سنووریه‌كان له‌دژى فڕینى فڕۆكه‌كانى سوپاى عێراقى له‌ سه‌رووى هێلى پانى 36 پله‌ بۆ پاراستنى گه‌لى كوردستان دیاریكرا.

    دواى شكست هێنانى گفتوگۆكانى نێوان به‌ره‌ى كوردستانىو رژێمى سه‌دام، له‌ 26\10\1991 حكومه‌تى عیراق ده‌ستى كرد به‌كێشانه‌وه‌ى داموده‌زگا ئیداریه‌كان له‌ناوچه‌كانى كوردستان. ئه‌مه‌ش بۆشاییه‌كى یاسایىو ئیداریى دروستكرد، به‌ره‌ى كوردستانى كه‌ له‌حه‌وت حزب پێكهاتبوو وه‌ك ده‌سه‌ڵاتى دیفاكتۆى ناوچه‌كه‌ له‌ئاستى رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى ئه‌و ته‌نگه‌ژه‌ سیاسىو ئیدارىو یاساییه‌دابوو كه‌رژێم له‌كوردستان دروستى كرد، ئه‌وه‌بوو له‌پێناو به‌ڕێوه‌بردنى هه‌رێم و دانانى ده‌سه‌ڵاتى یاسا، به‌ره‌ى كوردستانى بیرى له‌دامه‌زراندنى سیستمێكى په‌رله‌مانى كرده‌وه‌ له‌ڕێى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى سه‌ربه‌خۆى ئازادو دیموكراتیه‌وه‌.

    بۆئه‌مه‌ش سه‌ركردایه‌تى به‌ره‌ى كوردستانى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تى له (‌15) كه‌س له‌ حاكمو پارێزه‌رو مافپه‌روه‌ران و نوێنه‌رانى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى ناو به‌ره‌ى كوردستانى پێكهێنا به‌م شێوه‌ى خواره‌وه‌:
    1- ره‌شید عه‌بدولقادر سه‌رۆكى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان.
    2- مه‌عروف ره‌ئووف یه‌كه‌م وه‌زیرى داد له‌ وه‌زاره‌تى هه‌رێم.
    3- نازم حه‌وێزى سه‌رۆكى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى هه‌ولێر.
    4- حاكم ئه‌میر حه‌وێزى ئه‌ندامى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى هه‌ولێر ودواتر بووه‌ سه‌رۆكى لیژنه‌ى باڵاى سه‌رپه‌رشتى هه‌لبژاردنه‌كانى كوردستان.
    5- شه‌مسه‌دین موفتى.
    6- مه‌حمود بابان.
    7- د. سه‌عدى به‌رزنجى راگرى كۆلیژى یاساو سیاسه‌تى زانكۆى سه‌لاحه‌دین.
    8- د.خورشید شه‌وكه‌ت رواندزى مامۆستاى كۆلیژى یاساو سیاسه‌تى زانكۆى سه‌لاحه‌دین.
    9- پارێزه‌ر مسته‌فا عه‌سكه‌رى.
    10- فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د له‌سالى 1992ه‌وه‌ تا ئه‌مرۆ سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى كوردستانه‌.
    11- د. قه‌یس دیوالى دواتر بووه‌ ئه‌ندامى خوولى یه‌كه‌مى هه‌لبژاردنه‌كانى په‌رله‌مان.
    12- حه‌سه‌ن عه‌بدولكه‌ریم به‌رزنجى دواتر بووه‌ ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان.
    13 - به‌ختیار حه‌یده‌رى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نیشمانى كوردستان.
    14- قادر جه‌بارى دواتر بووه‌ وه‌زیرى داد له‌ كابینه‌ى دووه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم.
    15 - فه‌ره‌نسۆ هه‌ریرى سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌په‌رله‌مان، ساڵى2000 تیرۆركرا .

    ئه‌م لیژنه‌ تایبه‌تیه‌ى پێكهات دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند دانیشتنێكى له‌ماوه‌ى نێوان 23\12\1991 تاوه‌كو 28\1\1992 ئه‌نجامدا، پڕۆژه‌ یاسایه‌كیان پێشكه‌ش به‌سه‌ركردایه‌تى سیاسى به‌ره‌ى كوردستانى كردو له‌رۆژى 28\4\1992 له‌لایه‌ن به‌ره‌وه‌ بڕیارى له‌سه‌ردراو به‌ناوى یاساى ژماره‌ (1) بۆ ساڵى 1992 یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى كوردستان – عیراق په‌سه‌ندكرا.
    هه‌لبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانو رابه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى كوردستان له‌رێگاى ده‌نگدانى گشتى ونهێنى و راسته‌وخۆ له‌ 19\5\1992 به‌به‌شدارى نزیكه‌ى یه‌ك ملیۆن ده‌نگده‌ر كه‌نوێنه‌رایه‌تى زیاتر له‌سێ ملیۆنونیو هاوڵاتیان ده‌كرد ئه‌نجامدرا. كه‌ به‌هاوكارى وپشتیوانى چاودێرانى بیانى ودۆستانى گه‌لى كورد به‌ڕێوه‌چوو. به‌پێى یاساى هه‌لبژاردن هه‌رحزبێك ده‌بوایه‌ 7% ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێ بۆ ئه‌وه‌ى كورسیه‌كى په‌رله‌مان مسۆگه‌ر بكات.

      الوقت/التاريخ الآن هو الأحد أبريل 28, 2024 3:42 am