ژاراوه زانيارى گشتى له لايه ن عمر ايذدخواه

هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

кцгdIsтдп


    چۆنه كورد تا ئێستا خاوه ن ده سه لاتى سه ربه خؤيي خۆى نيه ؟ ئايا خه تاى حيزبه كانه ؟ يا خه تاى ميلله تى كورد

    عمر خالید عسمان
    عمر خالید عسمان
    Admin


    Hejmara Nûçeyan : 329
    Join date : 24/10/2009
    Age : 32
    Welat : iraq

    چۆنه كورد تا ئێستا خاوه ن ده سه لاتى سه ربه خؤيي خۆى نيه ؟ ئايا خه تاى حيزبه كانه ؟ يا خه تاى ميلله تى كورد Empty چۆنه كورد تا ئێستا خاوه ن ده سه لاتى سه ربه خؤيي خۆى نيه ؟ ئايا خه تاى حيزبه كانه ؟ يا خه تاى ميلله تى كورد

    مُساهمة  عمر خالید عسمان الإثنين أغسطس 09, 2010 11:25 am

    چۆنه كورد تا ئێستا خاوه ن ده سه لاتى سه ربه خؤيي خۆى نيه ؟ ئايا خه تاى حيزبه كانه ؟ يا خه تاى ميلله تى كورد Serbex10نامهەوێت لەم نووسراوەیەدا بە یەکە یەکی ڕووداوەکانی رابردووی خەباتی کورد ئاماژە بکەم و هەڵسەنگاندن و پێداهاتنەوەی دەرفەتەکانی پێکهاتووی مێژوویی سەبارەت بە پرسی سەربەخۆیی کورد بکەم. ئەوەی لەم بابەتە دا باسی لەسەر دەکرێت، ئەوەیە چۆنە ڕێبەرانی جووڵانەوەی کورد نەیانتوانیەوە، یاخۆ نە یانویستەوە، لە هەلەکانی بەدیهاتوو مێژوویی بۆ ڕاگەیاندنی پرسی سەر بەخۆیی کورد کەڵک وەربگرن.

    ئەوەی لە نووسراوەیە دا دەخەرێتە بەردەستی خوێنەرانی بەرێز ئەو پرسیارەیە، چۆنە رێبەرانی خەبات و جوولانەوی کورد لە هەر چوار بەشەکانی داگیرکراوی کوردستان ئێستاشی دەگەل بێ نەیانتوانیوە لەو دەرفەتانەکانی خۆڵقاوە بۆ جاڕدانی حکومەتێکی سەر بە خۆی کورد کەڵک وەربگرن.

    بۆ ئەوەێ باسکەی کورت کەمەوە و بە ئاکامی بگەێنم، تەنانەت بە هۆکارییەکانی کێشەی دانەمەزرانی حکومەتی سەر بە خۆی ئاماژە و لێدوانیان دەدرێ، و بەشەکانی تری خەباتی و جوولانەوەی کورد لەو باسەدا دەخیل نادرێن.دەتوانێن هۆکارییەکانی نەگەیشتن کورد بە حکومەتی سەربەخۆیی خۆی بەدوو کەرت دابەش کەێن.

    هۆکاری یەکەم، جۆری هەڵوێست، نەبوونی خۆباوەڕی رێبەرانی کورد و سیاسەتێکی سەر بەخۆی رێکخراوە سیاسییەکانی کورد نەسبەت بە دوای نەتەوەیی لە پێوەندی پرسی میللی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستانی داگێرکراوە.

    دەلیلی دووهەم، هەڵویستی ناوەندییەکانی مافی مڕوڤ، ئەنجوومەنی نەتەوەیەکگرتووەکان، و ولاتانی دەرەوە بە تایبەت ئەو ولاتانەی هەنوکە ١+٥ یان پێی دەگوتری بەرامبەر بە پرس وا داوای تەنەوەیی کورد لە چواربەشی داگیرکراو کوردستانە.

    هۆکاری یەکەم، سەرەکیترین دەلیل بۆ بەدی نەهاتنی حکومەتێکی سەربەخۆی کورد، ئێستەشی دەگەڵ بێت خۆدی حیزبەکانی کوردی لە هەر چوار پارچەی کوردستانن. جگە لە پارتی کڕیکاران کوردستان لە باکۆری کوردستان هیچ یەک لەو حیزبانە سیاسەتێکی یەک لا و شەفاف لەمەڕ پرسی نەتەوەیی کورد بەرامبەر بە دوژمنەکانی داگیرکەری لە خۆیان نیشان نەداوە، و زیاتر لەوەش هیچ کام لە و حیزبابە خۆیان وەک خاوەنێکی بە هێز و خۆباوەڕی کێشەی نەتەوەیی کورد مەتەرح نکردووە.

    حیزبەکانی کوردستان بە گشتی بۆ چارەسەری پرسی کورد چاویان لەدەستی داگیرکەرانی کوردستان، بەواتاێکی تر دوژمنانی میللەتی کوردە. ئەوان، واتە حیزبەکانی کوردستانی لەو باوەڕەدان کە حکومەتەکانی داگیرکەری کوردستان دەتوانن یامەرتیدەری چارەسەری كێشەی کوردبن.

    لە لایک حیزبەکانی کوردستان قەت نەیاتوانیوە سەربەخۆ کار بکەن و لە خزمەتی خەباتی نەتەوەی کورد هەنگاێکی ئەوتو موسەبتی و سەر بەخۆ بێت هەڵێنەوە. لە لایەکی دیکەوە حیزبەکانی کوردستانی لە سیاسەتێکی سەر بەخۆی لەسەر ئەساسی داواێکی نەتەوەیی بەرخوردانیین و بستراوەی سیاسەتی حیزبەکانی فارس، تورک و عەرەبن و لە ژێر دروشمی ئاواندا کار دەکەن. ناوەندییەکانی کوردستانی بە گشتی بەرژەوەندی نەتەویی کوردیان فیدای بەرژەوەندی دەسەڵاتداری رەگەزپەرەستی عەرەب، فارس، و تورکیان کردووە.

    با لە حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان را دەست پێبکەێن، حیزبی دیموکراتی کوردستان کە یەکەم دامەزراوی سیاسی کورد لە باشووری کوردستانە، لە سەرەتای دامەزرانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تا تێکرووخانی هیچ بەڵگە و مەدرەکێکی نەداوەتە دەست ئەوەێ بەسەلمێنی، ڕێبەری کۆماری کوردستان لە مەهاباد هەوڵی بۆ دامەزراندنی، حکومەتێکی سەربەخۆی کوردی لەو بەشە لە کوردستان داوە.

    هەرچەندە رەنگە بارودۆخی نیوەنەتەویی، و ئی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی ئەو کاتە بۆ جاڕدانی حکومەتێکی سەر بەخۆی زۆر لە ئی ئێستای باشووری کوردستان موناسەبتر بووبێ، بە پێچەوانەوە، ڕێبەرایەتی ئەو کاتەی کۆماری کوردستان لە مەهاباد زیاتر لە فیکری حکومەتێکی خودموختار لە چوار چێوەی ئێران دا بووە تاکوو دامەزراوێکی سەر بەخۆی کوردی.

    هەموو بەڵگەکانی لە بەردەست لە پێوەندی کۆماری کوردستان لە مەهاباد ئەوەێ دەگەێنی، هەوڵ بۆ خودموختار لە چوارچێوەی ئێران دا بوو، نە حکومەتێکی سەربەخۆی کوردی.

    بە هۆی لاوازی حکومەت پەهلەوی و شەڕی دووهەمی جیهانی و قۆرسایی سێبەری شەڕ لە سەر وڵاتانی ئەوروپایی و سەرقاڵی دنیا بە شەڕی دووهەمی جیهانی، لەوانە هەل و مەرجی ئەو کاتە بۆ ڕاگەیاندی حکومەتێکی سەربەخۆی کورد لەو بەشە لە کوردستان لە دۆخی ئێستا زیاتر فەراهەم کردبێ، بەو حاڵەشەوە حکومەتێکی کوردی سەر بەخۆ جاڕنادرێت.

    بەڵام دوای تێکرووخانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد رەوتی حیزب بەرو کێو چۆوە و بەریوەبەرایەتی حیزب چی بەسەر دێت؟. جگە لەوەی کە کێشەی ناوخۆی و دووبەرەکی ئەندامانی بەرێوەبەرایەتی درووست دەبێ و سیاسەتی نا شیاو و ماڵوێرانکەری حیزبی توودەێ ئێران، سەر بە حیزبی کۆمونیستی و ستالینیزم بەرسەر پرسی نەتەوەی کورد دا زاڵ دەبێ. لە کۆنگرەی سێ و چوار حیزب بەو لاوە، حیزبی دێمکراتی کوردستان لە ژێر گۆشاری حیزبە سیاسییەکانی ئیرانی، بەتایبەت حیزبی توودی ئێران هۆوییەت، بەواتاێکی تر ناسنامەخۆی لەدەست دەدا و گەرای ئێرانییەت وەخۆدەگرێت. حیزبی دێموکراتی کوردستان بە فەرمی و رەسمی ناوی خۆی دەگۆرێت و دەبێتە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.

    کێشەی حیزبی دیموکرات لە ڕاستیدا دوون:

    یەکەم، بەسترانەوەی سیاسەت و ڕێبازی خەباتی نەتەوەیی کورد بە رەوتی سایسی حیزبەکانی ئێرانی غەیرەکورد، بە واتاێکی دیکە، حیزبەکانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونە هەڵگری ئاڵا و چاردانی حیزبەکانی غەیرە کورد ئیرانی بە مەبەستی پاراستنی چوارچێوەی ئێران.

    دووهەم زاڵبوونی دەسەڵاتی گەرای چەپی بەسەر بەشی زۆرینەی ئەندامانی بەرێوەبەری حیزب و ئەتسیر ئەو مەسەلەیە لەسەر داوای نەتەوەیی ئەو حیزبانە لە هەمبەر حکومەتەکانی ناوەندی داگیرکەر.

    رەوون و ئاشکرایە هیچ یەک لە حیزب کانی غەیرە کورد ئێرانی بگرە لە فارس، ئازەری، چەپی، میللیگرا و ئیسلامی رازی بە سیاسەتێکی سەربەخۆیی و لە ژێر ڕەکیفی ئێران دا نەبێ حیزب دیموکراتی کوردستان نیین. فارس، ئازادی و کورد سێ نەتەوەی جیاوازن بە سێ بۆچوون و داوای نەتەویی هەلاوارد لە یەکتر.

    فارس و ئازارەی قەت رازی بە سەربوخۆیی کوردستان نبوون و ئێستەش نیین و لە داهاتووشدا نابەن، کەوا بوو حیزبە سیاسییەکانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێویست ناکا شوعاری و جاردانی ئێرانی بوون هەڵبگرن و لە سیاسەتی سەرەکی خۆیان، پرسی نەتەوەیی کورد واز بەهێنن، چۆنکە فارس و ئازاری هیچ باوەڕیان بە کورد و پرسی نەتەوەیی کورد نیە و حکومەتێکی سەربەخۆی کوردیش تەحمول ناکەن.

    فارس نەتەوەی کورد بە بەشێک لە خۆی دەزانی، و دەڵێ کە زمان و فەرهەنگی کورد بەشێکە لە ئی فارس، و ئازەریش هەر قەت کورد قەبووڵ نەبووە. کەوابوو، جاڕدانی هەستی و سۆزی ئێرانێیەت هیج کەڵکێکی نیە، تەنانەت زەرەریشی هەیە.

    لە پێوەندی باکۆری کوردستان واتە بەشی داگیرکراو لە لایەن دەسەلاتی تورکەوە، هەرچەند تەمنەی پارتی کڕکارانی کوردستان ئەوەندێ حیزبی دیمکراتی کوردستان و پارتی و یەکییەتی نیشتمانی نیە، دەتوانیین بەڵێین کە پی کا کا لە سیاسەتێکی شەفافتر بەبەرئاووردی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان بەخوردارە، کاریش بۆ کردووە.

    راستە پارتی کڕیکارانی کوردستان لە باکۆری کوردستان بەهۆی نایاری حیزب و رێکخراوەسیاسییەکانی باشووری کوردستان زۆر جار کەوتوتە ژێر گۆشارەوە و ناچار بوون لە سیاسەتی کوردستانێکی فاسەلەێکی کاتی بگرن و لاوازی لە خۆی نیشان بدن، بەڵام دیسانیش پارتی کڕیتکارانی کوردستان لە حیزبەکانی دووبەشی تری کوردستان شەفافتر و روونتر لە پرس و داوای خۆی لە هەمبەر دەسەڵاتی ئانکارا بووە.

    ریکخراوەکانی باشووری کوردستان، دەتوانین بە دوو دەستەیان دابەش کەین، بریتینلە:

    ١- ئەو بەشێ لە حیزبەکانی باشووری کوردستان هەنوکە لە دەسڵات دان وەک پارتی و یەکییەتی،

    ٢- ئەو حیزب و ناوەندییانەی لە پارلەمانی هەرێمی کوردستان حەزۆریان هەیە و بەشداری حکومەت نیین.

    لە چاوخشاندنێکی خێرای ئەوە حیزبانە دەردەکەوی کە لە بار پێوەندی دەرەوەیان چ ئێستا کە لە دەسەلات دان، چ لە دەورانی پێشوو کە حکومەتێکی فێدەڕاڵیان بەدەستەوە نەبوو، لە دوو کەرت پێکهاتوون.

    دەستەی یەکەم، ئەوانن کە بەلای دەسەڵاتی تاران لار بوون، و بەرژەوەندیییەکانی تاران دژ بە نەتەوەی کورد و رێکخراوەسیاسییەکانی ڕۆژهەڵات بەجێ دەهێنان و پێشگری و کەندو کۆسپێکی یەکجار زۆریان لە سەر ڕێگەی جووڵانەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان درووست کردون و هەنوکەش سەدێک و پێشگرێکی جدی لە سەر ڕێگەی گەشەپێدانی جووڵانەوی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.

    دەستەی دووهەم، ئەو حیزبانن کە لە خزمەتی حکومەتی کۆمەڵکۆژی کورد لە تورکیە دژ بە جوولانەوی ئازادی خوازانەی کوردی باکۆر قازانج و بەرژەوەندییەکانی ئەنکەرا جێ بە جێ دەکەن و هەنوکە بە هاوکاری دەسەڵاتی تورک و پشتیوانی ئەمەریکا بە تەمان کۆتایی بە جووڵانەوەی کورد لە باکوری کوردستان و شاخەکانی قەندیل بەهێنن.

    سەیرئەوەیە ئێستا کە کورد لە باشووری کوردستان خاوەنی دەسەڵاتێکی فێدەڕاڵی خۆیەتی، ئەوڕۆشی دەگەڵ هیچ هەوڵیکیان بۆ خۆدەبازکردنی لە سێ دەسەڵاتی رەگەزپەرەستی کۆمەڵکۆژی تورک، فارس و عەرەب نەداوە، بە پێچەوانەوە رادە و ئاستی بسترانەوە و خۆش خزمەتیان بە ئەو سێ دەسەڵاتانە بە بەرئاووردی پێشوو زیاتر بوو، تەنانەت حازەریشن بەبەئاووردی پێشوو زیاتر لە رابردوو بە دەسەڵاتانی پیس و پۆخەڵی فارس، تورک عەرەب بۆ لە بەین بردنی کورد و کاوەل کردنی خاکی کوردستان هاوکاریان بکەن.

    هەرچەند چاوەڕوانی شتێکی زۆر ئاسایی و مەنتقی بوو، ئەگەر قەراربوو حکومەتی هەرێم لە باشووری کوردستان یارمەتی هاونەتەوەکانی خۆی لە سێ بەشی داگیرکراوی کوردستان نەکا، لانی کەم نەبێتە کەندو کۆسپ لەسەر ڕێگە خەبات و جوولانەوەی بەشەکانی تر، و فیلتری سێ دەسەڵاتی ڕەگەز پەرەست و بە کۆمەڵکۆژی فارس، تورک و عەرەب بۆ کاوەل کردنی کوردستان بەگشتی.

    بەداخێکی زۆرەوە کورد ئەوڕۆشی دەگەڵ بێت، وەک چوار نەوتە جیاوازو بە چوار داوای هەڵاوارد لە یەکتر بۆ پرسی نەتەوەیی خۆی خەبات دەکات، نە وەک یەک نەتەوە و بۆ یەک مەبەست.

    کێشەی سەرکەی کورد بە بڕوای من ئەوەیە تائێستاش حیزبەکانی کوردی وەکوو خاوەنی کێشەێ پرسی نەتەوەیی لە بەرامبەر داگیرکەرانی کوردستان ناهاتووتە گۆرپانی و پانتای سیاسی ناخو و دەرەوە، بۆ ئەوەی بە دژمنانی نیشان بدا کە کور یەک نەتەوەیە و بۆ یەک مەبەست خەبات دەکا.

    دوژمنانی داگیرکەری کورد ئەوڕۆشی دەگەڵ بێ لەو هەڵاوارد و جیاوازی نیوان کورد، دژ بە کورد توانیویانە بە باشترین شێوە کەڵکی لێی وەبگرن و بەداخێکی زۆرنێشەوە، رێکخراوەکانی کورد بەگشتی خوهەڵنگرێت لە پیادەکردنی ئەو سیاسەتەی دوژمن، ئاگا یان نائاگا هەموو هاوکاریێکی دوژمنانی داگیرکەری کوردستانیان کردووە.



    دەڵیلی دووهەم، بۆ کورد خاوەنی حکومەتی سەربەخۆیی خۆی نیە، هەڵوێست و سیاسەتی وڵاتانی دەرەوە، بە تایبەت ولاتی ١+٥، ئەنجوومەنی نەتەوەیەکگرتوەکان و ناوەندییەکانی مافی مڕوڤ لە مەڕ پرسی نەتەوەیی کوردە.

    هەڵبەت رێشەی ئەو گیروگەرەفتەش پێوەندیێکی زۆری بە شێوە و جۆری هاوکاری نێوانیان، هەوڵوێست و سیاسەتی حیزبەکانی کورد و داوای و پرسی نەتەوەیی هەیە. حیزبەکانی کوردستانی بە هۆی بەرژەوەندی شەخسی، کێشە و ناکۆکی نێوانیان و هەڵ نەکردن و تەحمول نکردنی یەکتر موناسەبترین دەرفەتی بۆ سووئیستیفادەی دوژمنانی درووست کردووە.

    بە هۆی نبوونی سیاسەتێکی شەفاف و یەک لای و یەکریزی و یەکپارچیی نێوان حیزب و ناوەندیەکانی کورد لە هەموو پاراچەکانی داگیرکراوی کوردستان، هەڵوێستی وڵاتانی دەرەوە بەرامبەر بە پرسی نەتەوەیی کورد لاوازکردووە، جگە لە بەرژەوەندی زلهێزەکان لەو وڵاتانەی کە خاکی کوردستانیان داگیرکردووە.

    ئاکام، حیزبە کوردییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستانی داگیرکراەو پێویستە وەکوو خاوەنی کێشەی نەتەوەیی و باوەڕ بە خۆ و خەڵکانی کورد، بە سیاسەتێکی یەک لای سەربەست و سەربەخۆ لە هەمبەر دەسەڵاتانی ڕەگەزپەرەستی فارس، تورک، عەرەب، بەرپرسی داوای بەرحەقی نەتەوەیی وەئەستۆ بگرن، و چێتر بۆ قازانج و بەرژەوەندی دەسەڵاتانی داگیرکەری کوردستان، پرسی نەتەوەیی راستەقینەی میللەتی کورد فیدا نەکەن.

    ئەرکی سەرشانی حیزبەکانی هەر چوار پارچەێ کوردستانە وەکوو یەک نەتەوە بۆ یەک مەبەست ئەویش پرسی سەر بە خۆیی کوردستان، یەکپارچە و یەدەست بەرامبەر بەدوژمنانی لە گۆرەپان و پانتایی سیاسی ناوخۆ و دەروەی ولات خەبات بکەن، و چێتر بە دوژمنانی کورد ئیجازەی گەمە و یاری سیاسی لەسەر پرسی کورد نەدەن. نەتەوەکانی ڕەگەزپەرەستی فارس، تورک، عەرەب نە کوردیان قەبووڵە و نە پرسی نەتەوەیی کورد پێناسە دەکەن.

    هەوڵ دان بۆ سەربەستی و سەربەخۆیی کورد جگە لە بە هێزترکردنی هەست و سۆزی نەتەوەیی و زۆتر بە ئاکام گەیشتن خۆباوەڕی ئێمان بە خەبات و جووڵانەوەی میللەتی کورد، باوەڕی هێزەکانی دەرەوە بە پرسی بەرحەقی کورد پڕ رەنگتر و بە پێزتر دەکات. کە وابوو دوای سەر بەخۆیی کوردستانێکی ئازاد هەم شەفافییەتی داوای پرسی نەتەوەیی ڕاشکاو دەکات و سۆزی کوردبوون بەرزدەکاتەوە، و هەمیش هێزەکانی دەرەکی هەست دەکەن بە سوور بوونی کورد لەسەر داوای نەتەوەیی خۆی.

    توێژەران، هێمن ١٢/٧/٢٠١٠

      الوقت/التاريخ الآن هو السبت أبريل 27, 2024 6:16 pm