ژاراوه زانيارى گشتى له لايه ن عمر ايذدخواه

هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

кцгdIsтдп


    گه لانى عيراق شه كه ت بوون , پێكهاتنى حكومه تى نوێ برينه كان سارێژ ناكات

    عمر خالید عسمان
    عمر خالید عسمان
    Admin


    Hejmara Nûçeyan : 329
    Join date : 24/10/2009
    Age : 32
    Welat : iraq

    گه لانى عيراق شه كه ت بوون , پێكهاتنى حكومه تى نوێ برينه كان سارێژ ناكات Empty گه لانى عيراق شه كه ت بوون , پێكهاتنى حكومه تى نوێ برينه كان سارێژ ناكات

    مُساهمة  عمر خالید عسمان الخميس أغسطس 12, 2010 10:11 pm

    گه لانى عيراق شه كه ت بوون , پێكهاتنى حكومه تى نوێ برينه كان سارێژ ناكات Httpi314
    هێرش مەلا جەوهەر

    لە كاتێكدا ئومێدەكانی گەلانی ئێراق بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە سەختەی كە وڵاتەكەیان تێیكەوتووە لەوپەڕی لاوازیدایەو، لێدوان و ئەنجامی دانیشتنە فەرمیەكانیش جگە لە خراپتربوونی ڕەوشەكە چیتری لێ ناخوێنرێتەوە، بەشێوەیەك ئێمە ئەگەر گریمانەی ئەوەش بكەین كە بەهۆی فشارێكی دەرەكیەوە گرووپە ئێراقیەكان كێشەی پۆستە سیادیەكان و كۆسپەكانی بەردەم پێكهێنانی كابینەی نوێی وڵاتەكەش تەخت بكەن.




    ئێمە نازانین هاووڵاتیانی ئێراق دەبێ چ هیواو ئومێدێكیان بە ئایندەی وڵاتێك هەبێت كە تەنها لە پێناو مسۆگەركردن و پاوانكردنی كورسیەكانی دەسەڵات سەركردەكانی یاری بە ژیان و ئایندەو چارەنووسیان بكەن؟ تۆبڵێی ئەو میللەتە هێندە نەزان و دواكەوتووبێت كە ئەوەندەش نەزانێت كە سەركردەكانیان جگە لە خەونی فەرمانڕەوایەتی و ئارەزووی باڵادەستی لەو بێسەروبەریەی ئەمڕۆ لە وڵاتەكە درووستیانكردووە ئامانجێكی دیكەیان لە هەگبەدا نیە. كەواتە خەڵكی ئێراق ئەو ڕاستیەیان بۆ ئاشكرابوو كە حزب و كەسایەتیە پێشڕەوەكانیان كورسیەكانی دەسەڵاتیان لە ژیان و ئایندەی میللەتەكەیان لا گرنگترە، دیسان ئەگەر ترسی دەرەكی نەبێ چەند مانگێكی دیكەش وڵات بەبێ حكومەت بمێنێتەوە هیچ یەك لە لایەنەكان ئامادەی تەنازول كردن لە پۆستە هەنگوینیەكەی سەرۆكی وەزیران نابێت، پاڵەوانەكانی بەغدا كە خۆیان لە ناوچەی ئارام و لە نێو نازو نیعمەت و رەفاهیەت دان پێناچێ بۆ ساتێكیش بیر لە ئازارەكانی گەلانی ئێراق بكەنەوەو بۆ تەنها جارێكیش گرمەی تەقینەوەكانی پایتەخت ڕایان بچڵەكێنێ، ئەوان هەرهێندە ئەو خەڵكەیان لاگرنگە تا گەمەكانی هەڵبژاردن متمانە لە كەلێنی پەنجەكانیان وەردەگرن دواتر پۆستێكی سیادی بە هەموو خوێنە ڕژاوەكانی شەقامەكانی پایتەخت ناگۆڕنەوە، هەموو ئەوانەش كە زانیاریان لەسەر شێوازی درووستبوون و پێكهاتەی ئاڵۆزی ئێراق هەبوو زۆر باش ئەو ڕاستیەیان دەزانی كە بەڕێوەبردن و كۆنترۆڵكردنی ئەم وڵاتە بەیەكگرتوویی دوای ڕوخانی ڕژێمی فەرمانڕەوا كارێكی هێندە ئاسان و ساكاریش نیە، وڵاتێك كە دروستبوونەكەی هیچ ئارەزووێكی هاوبەشی پێكهاتەكانی تێدا نەبووبێت و پاراستنی یەكێتیەكەشی لەتەواوی ڕابردوویدا تەنها بەهێزو توندوتیژی و ترس و تۆقان بووبێت زۆر ئەستەمە دوای گۆڕانێكی بنچینەیی و، بێ درووستبوونی هیچ فەوزاو نائارامیەك وەكو خۆی بەردەوام بێ. بەدڵنیاییەوە ئەو بارودۆخەی ئەمڕۆی ئێراق وردە وردە سەردەكێشێ بۆ ئاڵۆزبوونی زیاترو لەكۆتاییدا هاووڵاتیانی ئێراقی نەك هەر ئینتماو خۆشەویستیان بۆ دەوڵەتەكەیان نامێنێ بەڵكو هەموو هێزێكیشیان لە پێناو دابەشبوونی وڵاتەكە لەسەربنەمای نەتەوەیی و مەزهەبی دەخەنەكار، هیچ مەنتقێك لەوەدا نیە كە وڵاتێك چەند پێكهاتەیەكی تێدا بێ و لەگەڵ ئەوەی نەتوانن بەیەكەوە ئیدارەی وڵاتەكە بكەن و تەنانەت لەسەر ئاستی كەسایەتی سیاسیش كەس تەنازول بۆ ئەویدیكە نەكات كەچی هەندێك لایەن بە سیستەمی فیدراڵی و دابەشبوونی كارگێڕی ڕازی نەبن، گرفتەكەش لەوەدایە ئەوانەی سیستەمی فیدڕاڵیان لە ئێراقدا قەبوڵ نیە خۆیان لە هەموو لایەنەكانیتر زیاتر ناتوانن پێكەوە ژیانی سیاسی و مافی پێكهاتەكانیتر قەبوڵ بكەن وەك بڵێی ئێراق بەخاك و خەڵكەكەیەوە موڵك و دیلی ئەوان بن.

    هیچ مناقەشەیەك لەسەرئەوەنیە ئەو گۆڕانە سیاسیەی دوای ئازادی ئێراق لە ساڵی 2003 ڕوویداوە وەرچەرخانێكی گەورەبوو لە ناوچەكە بە ئاراستەی دیموكراسی و كرانەوەی سیاسی، وەلێ كەسایەتیە ئێراقیەكان نەیانتوانی وەكو پێویست مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەكە بكەن و ئەوەی ئەركی ئەوانە وەكو سەركردەكانی ئەو وڵاتە جێبەجێی بكەن، بە دڵنیاییەوە ئەگەر گروپ و پێكهاتە ئێراقیەكان بە عەقڵێكی سیاسی سەردەمیانە ئیدارەی پرۆسەی دوای ئازادی وڵاتەكەیان كردبووا ئەمڕۆ ئێراق نمونەیەكی جوانی دیموكراسی و دەسەڵاتداریەتی دەبوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە كاتێكدا لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو باشترین دەرفەتی مێژوویی لەبەردەستی سیاسیەكانیدابوو، كەبەهەموو پێوەرێك دەرفەتێكی لەوە باشتر درووستبوونی ئەستەمە، گەورەترین گرفتیش لە سەرەتای پێگرتنی دیموكراسی لە ئێراقدا بریتی بوو لەوەی بە دامەزراوەییكردنی دام و دەزگا حكومی و فەرمیەكان بە لاوازی دەستیپكرد، هۆكاری ئەو لاوازیەش بە پلەی یەكەم پەیوەندی بە تێڕوانینی پارتە سیاسیەكانی ئێراقەوە هەبوو كە ئەوان هێندەی وابەستەی لایەنە نەتەوەیی و مەزهەبی و تەنانەت خێڵەكیەكانیان بوون هێندە لە خەمی ڕاپەراندنی ئەركەكەكانی خۆیان وەكو داینەمۆی بە دیموكراسی كردنی سیستەمی سیاسی ئێراقی نەبوون كە وەكو پارتە سیاسیەكان دەبووایە پێی هەڵسن.لە كۆتایی بابەتەكەمدا سەبارەت بە بەردەوامی ئاڵۆزیەكانی پرۆسەی سیاسی ئێراق دەمەوێ پرسیارێك بكەم، ئایا هۆكاری چارەسەرنەبوونی قەیرانەكان پەیوەندی بە ژینگەی سیاسی و ئاڵۆزی پێكهاتەكانی وڵاتەكەوە هەیە، یان ئەوانەی سەركردایەتی پرۆسەكەو بە دیموكراسیكردنی ئێراق دەكەن كەمو كوڕی لە مەعریفەو هۆشیاری سیاسیاندا هەیە؟ ڕەنگە ئەوانەو دەیان هۆكاری تری نەتەوەیی و مەزهەبی و تایەفی و تەنانەت دەرەكیش لە دواوەی بێسەرو بەربوونی پرۆسەی سیاسی ئێراق بن، وەلێ گرفتەكە لە هەر كوێدابێت سیاسیەكان گوناهێكی گەورە دەكەن كە باجی ئاڵۆزی ژینگەی سیاسی یان كەموكوڕیەكانی خۆیان بخەنە ئەستۆی گەلانی ماندووی ئێراق و بەم شێوەیەی ئێستا ئازاریان بدەن، چونكە دەبێ ئەو ڕاستیەیان لە بەرچاوبێت تووڕەبوونی میللەت كۆتاییەكی مەترسیدارو لە ئێستا خراپتری دەبێت.







    سةرضاوة // سايتى خةبات


      الوقت/التاريخ الآن هو الأحد أبريل 28, 2024 12:36 pm