کاتێک (ده‌ق Text) یان (ژماره Number) ده‌نووسین له (خانه Cell) کانی ئێکسێڵدا به ساده‌یی هه‌مان شێوه‌مان نیشان ده‌دا که زانیارییه‌که‌مان داوه‌تێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ هه‌ندێ گۆڕانکاریی تێدا بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی شێوازی ده‌ق و ژماره‌کان به شێوه و قه‌باره‌ی جیاواز ده‌رکه‌ون تا (خشته Table)که‌ت به مه‌به‌ست بگات، ئه‌وا به به‌کارهێنانی فۆرمات له ڕێگای (تووڵامرازی فۆرمات Formatting toolbar) و (فۆرماتی خانه Cell Formatting) ئه‌م کاره ئه‌نجام ده‌درێت.
ده‌توانم بڵێم وه‌ک ئارایشت وایه!
فۆرماتكردن
فۆرماتكردن له زۆر ڕێگاوه بۆی ده‌چی:-
Formatting toolbar ١-تووڵامرازی فۆرمات , كه ڕاسته‌وخۆ دیاره له لیستی تووڵه‌کان
ده‌توانم بڵێم وه‌ک ئارایشت وایه!
فۆرماتكردن
فۆرماتكردن له زۆر ڕێگاوه بۆی ده‌چی:-
Formatting toolbar ١-تووڵامرازی فۆرمات , كه ڕاسته‌وخۆ دیاره له لیستی تووڵه‌کان
٢- ده‌ستی ڕاستی right mouse.gif مشك پاشان (Format Cells) هه‌ڵبژێره. ٣- له (تووڵی لیسته Menu bar) كرته‌ی (Format) پاشان (Format Cells) هه‌ڵبژێره. ٤- یان (Ctrl+1) لێ بده. ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه ده‌کرێته‌وه که پێی ده‌گوترێ: (Format Cells) |
فۆرمات بۆ یه‌ك (خانه Cell)، ته‌نها كلیكی ئه‌و خانه‌یه ده‌كه‌یت و كاره‌كه‌ت ئه‌نجام ده‌ده‌یت.
به‌ڵام بۆ زیاتر له خانه‌یه‌ك یان ناوچه‌یه‌كی په‌ڕه‌كه‌مان، ئه‌وا پێش فۆرمات ده‌بێ ئه‌و خانانه هه‌مووی دیاری (Select ) بکه‌ی كه پێویستمانه، (دیاریكردن Select)ی چه‌ند (خانه Cell) یه‌ك یان چه‌ند (ستوون Column) و (ڕیز Row)ێک كات و كاری زۆرمان بۆ كه‌م ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و خانانه بمانه‌وێ یه‌ك فۆرماتیان هه‌بیت، به چه‌ند شێوه‌یه‌ك ده‌كرێ :-
1- دیاریکردنی ناوچه‌یه‌ک:
- به چه‌پی مشكه‌كه
له‌سه‌ر یه‌كه‌م خانه ده‌ست داگره و به‌رده‌وام ڕایكێشه تا ناوچه‌كه دیاری ده‌بێت. |
- یان یه‌كه‌م خانه چالاك بكه و ده‌ست له‌سه‌ر (Shift) داگره و به (تیره‌كانی ته‌خته‌كلیل keyboard arrows) خانه‌كانی تر دیاری بكه. 2- دیاریکردنی هه‌موو (په‌ڕه Sheet): - دیاریکردنی هه‌موو خانه‌کانی یه‌ک (په‌ڕه Sheet) کرته‌ی ( Ctrl+ A) بکه له ته‌خته‌کلیل. - یان کرته‌ی ئه‌و جێگا بێژماره و بێپیته بکه که که‌وتۆته نێوان (A) و (1)دا له ده‌ستی چه‌پی یه‌که‌م خانه‌دا. 3- دیاریکردنی یه‌ک [ ستوون Column] یان زیاتر: - دیاریکردنی ته‌نها (ستوون Column) به چه‌پی مشکه‌که له‌سه‌ر یه‌که‌م پیتی ستوونه‌که کلیک بکه و به‌رده‌وام ڕایکێشه تا ئه‌و کۆمه‌ڵه ستوونه‌ی پێویستته << ئاگادار به له‌سه‌ر پیتی ستوون نه‌ک خانه>>. |
4- دیاریکردنی یه‌ک (ڕیز Row) یان زیاتر:
- دیاریکردنی ته‌نها (ڕیز Row) به چه‌پی مشکه‌که له‌سه‌ر یه‌که‌م ژماره‌ی ڕیزه‌که کرته بکه و به‌ردوام ڕایکێشه تا ئه‌و کۆمه‌ڵه ڕیزه‌ی پێویستته<< ئاگادار به له‌سه‌ر ژماره‌ی ڕیز نه‌ک خانه>> .
5- دیاریکردنی خانه‌ی جیاواز یان دوور له یه‌کتر: - دیاریکردنی خانه‌ی جیاواز که زۆر که‌س به مه نازانێت وه کاتێکی زۆر ده‌فه‌وتێنێ ، مه‌به‌ست له خانه‌ی جیاواز ئه‌و خانانه‌یه که سنووریان به یه‌که‌وه نییه، یان ئه‌و خانه تایبه‌تیانه‌ی تۆ ده‌ته‌وێ، دیاریکردنیان زۆر ئاسانه، یه‌که‌م خانه چالاک بکه و پاشان په‌نجه له‌سه‌ر دوگمه‌ی (Ctrl ) داگره ئنجا به مشکه‌که کرته‌ی ئه‌و خانانه‌ی تر بکه که ده‌ته‌وێ دیاری‌یان بکه‌یت. |
ڕاهێنان
پرۆگرامی ئێکسێڵ بکه‌ره‌وه و ئه‌م زانیارییانه‌ی تێدا بنووسه وه‌ک له وێنه‌که‌دا دیاره
سه‌رنج بده ده‌قه‌کان چۆنمان نووسی هه‌ر وه‌ک خۆی نیشان دراوه، ئێستا ده‌مانه‌وێ له‌م زانیارییانه (خشته Table)یه‌ک دروست بکه‌ین که ئاسان و ڕوون مه‌به‌سته‌که‌مان دیاری بکات هه‌ر وه‌ها له کاتی (چاپ Print) به تێکه‌ڵاوی ده‌رنه‌چێت. ئێستا با ده‌ست بکه‌ین به (فۆرمات Format). دوای فۆرماتکردن به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی بزانی چۆن ئه‌م کاره ئه‌نجام درا تکایه ئه‌م فایله format.xls
داگره و سه‌رنجی فۆرماتی خانه‌کان بده چۆن کراوه تۆش هه‌وڵ ده هه‌ندێ گۆرانکاریی تێدا بکه‌یت.
كاری زۆری دی به فۆرمات ده‌كرێت له داهاتوو باسیان ده‌كه‌ین به شێوه‌ی (فێڵه‌كانی ئێكسێڵ Tips & Tricks Excel).