ژاراوه زانيارى گشتى له لايه ن عمر ايذدخواه

هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

кцгdIsтдп


    هۆكاره كانى زۆرى و كه مبوونى باوه ر

    عمر خالید عسمان
    عمر خالید عسمان
    Admin


    Hejmara Nûçeyan : 329
    Join date : 24/10/2009
    Age : 32
    Welat : iraq

    هۆكاره كانى زۆرى و كه مبوونى باوه ر Empty هۆكاره كانى زۆرى و كه مبوونى باوه ر

    مُساهمة  عمر خالید عسمان الأربعاء أغسطس 11, 2010 4:23 pm

    بسم الله الرحمن الرحيم







    شوكر و ستایش بۆ پەروەردگارى هەموو جیهانیان، و صەڵات و سەلامیش لە سەر پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم، و ئال و بەیت و هەموو هاوەڵانى... وە پاشان: براى خوێنەر: ئەمەى كە لە بەر دەستى تۆى بەرێزدایە نووسراوێكى كورتە دەربارەى هۆكارەكانى زیادبوون و كەمبوونى باوەڕ، و بەدوایدا چەند ڕوونكردنەوەیەك بۆ كۆمەڵە هۆكارێك كە دەبنە هۆى بەختەوەرى موسوڵمان لە دونیاو لە دوا ڕۆژیشدا، داواكارین لە خواى پەروەردگار سوودبەخش بێت.
    پێشینان و پەرۆشیان لەسەر زیاد بوونى باوەڕ
    1
    ـ (عمر) رضي الله عنه بەهاوەڵانى دەفەرموو: ((تعالوا نَزْدَدْ إيماناً)) (رواه ابن أبي شيبة في (الإيمان: 118)، و ((المصنف: 11: 26) من طريق ذر بن عبدالله ولم يدرك عمر)، واتە: وەرن با باوەڕمان زیاتر بكەین.
    2
    ـ وە (ابن مسعود) رضي الله عنه دەیفەرموو: ((اجلسوا بنا نزدد إيماناً)) (رواه الإمام أحمد في (الإيمان)، وابن بطة في (الإبانة: 2: 846)، والآجري: (114)، واللالكائي: 5: 942) وقال ابن حجر: إسناده صحيح (الفتح:1/84)،، واتە:دانیشن لەگەڵ یەكدا باوەڕمان زیاد بكەین، وەهەروەها ابن مسعود رضي الله عنه لەكاتى پاڕانەوەكانیدا دەیفەرموو: ((اللهم زدني إيماناً ويقيناً وفقهاً)) (انظر: الإبانة الكبرى لابن بطة).
    واتە: خوایە باوەڕ و دڵنیایى و تێگەیشتنم زیاد بكە.
    3
    ـ وە (معاذ) رضي الله عنه دەیفەرمووSad(اجلسوا بنا نؤمن ساعة))واتە: دانیشن لەگەڵ یەكدا ساتێ باوەڕ بێنین. (انظر (الفتح: كتاب الإيمان، باب: 1)، و ((السنة، لعبدالله ابن احمد: رقم:797)، وقال الحافظ: إسناده صحيح، و وصله أحمد وابن أبي شيبة فيSadالإيمان) بسندين: ص 35)، والالكائي: 5 / 943)، و أبو عبيد قاسم بن سلام في: الإيمان، برقم: 20) بسند صحيح، وقال الألباني في (شرح العقيدة الطحاوية: ص 343): سنده صحيح. وقال في (الإيمان) لأبي عبيد بن سلام: إسناده صحيح على شرط الشيخين: ص 24)).

    هۆكارەكانى زیاد بوونى باوەڕ
    1
    ـ فێربونى زانستە شەرعیەكان خواى پەروەردگار فەرموویەتى: [ إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاء ] (الفاطر: 28). واتە: بەڕاستى تەنها زانایان لەخوا دەترسن.
    2
    ـ خوێندنەوەى قورئانى پیرۆز بەتێفكران و تێڕامان و تێگەیشتنەوە: [ إِنَّ هَذَا الْقُرْآنَ يِهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ ] (الإسراء: 9)، واتە: بەڕاستى ئەم قورئانە پیرۆزە ڕێنیشاندەرە بۆ ڕاسترین كار و كردەوە.
    4
    ـ بیركردنەوە لە بەسەرهات و ژیانى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم.
    5
    ـ بیركردنەوە لە بەسەرهات و ژیانى پێشینە و پیاو چاكانى ئەم ئوممەتە.
    6
    ـ باوەڕ بریتیە لەچاكە كاریەكانى ئاینى ئیسلامى پیرۆز.
    7
    ـ بیركردنەوە لە بەڵگە و نیشانە گەردونیەكان و دروستكراوەكانى خواى پەروەردگار.
    8
    ـ زیادكردنى پەرستنەكان و كردەوەى چاك وەكو نوێژەكان و زەكات و خێركردن و ڕۆژووگرتن و عومرەكردن و زیكركردن و داواى لێخۆشبوون، و پاڕانەوە و بەجێهێنانى پەیوەندى خزمایەتى و جگە لە مانەش.
    9
    ـ بایەخدان بە كردەوەكانى دڵ لە ترسان و خۆشەویستى و ئاواتى ڕزگاربوون و دڵ كزى (خشوع) و پشت بەستن بە خوا و جگە لەو كردەوانەش.
    10
    ـ چاكەكارى لە گەڵ بەندەكانى خواى پەروەردگار.
    11
    ـ بانگەوازكردن بۆ لاى خواى پەروەردگار بەدانایى و ئامۆژگارى چاك.
    12
    ـ فەرمانكردن بەچاكە و نەهى كردن لە خراپە بەپێی توانا.
    13
    ـ دانیشتن لە گەڵ چاكەكاراندا.
    14
    ـ دووركەوتنەوە لەو شوێنانەى كە ووتەى پڕوپوچ و درۆى تێدا دەكرێت.
    15
    ـ وازهێنان لە خواردنى زیاد ووتە وخەوتن وتێكەڵ بوونى زیاد لەگەڵ خەڵكدا، جگە لە كاتى پێویست نەبێت.
    16
    ـ چاو پاراستن لە بینینى نامەحرەم و قەدەغەكراو.
    17
    ـ خۆپاراستن لەچاو بوون لە دەستى خەڵك.
    18
    ـ ڕاستگۆیى، چونكە ڕاستگۆیى ڕێنیشاندەرە بۆ چاكە.
    19
    ـ ڕوانین بۆ ئەو كەسانەى كە لەخۆت بەرزترن لە بوارى ئایندا، وە بۆ ئەوانەى لە خۆت نزمترن لە بوارى دونیادا.

    هۆكارەكانى كەم بوونى باوەڕ
    1
    ـ نەزانین و بێ ئاگایى لە زانستە شەرعیەكان، هەوڵنەدان بۆ فێربوونى.
    2
    ـ بێ ئاگابوون غەفڵەت. (واتە: لە ئایینى خواى گەورە و قیامەت).
    3
    ـ بەرهەڵستیكردنى ڕەوایى و لە بیرچونەوەى گەورەیى خوا و فرمانەكانى.
    4
    ـ كردنى تاوان.
    5
    ـ حەسادەت.
    6
    ـ هاوڕێى خراپ.
    7
    ـ شەیتان.
    8
    ـ نەفسى بەدكار و فرمانكەر بەخراپە.
    9
    ـ دونیا و فیتنەكان.
    10
    ـ بەڕەڵاكردنى چاو لە سەیر كردنى نامەحرەم و قەدەغەكراوەكان.
    11
    ـ غەیبەت كردن و ووتووێژ و جیدالكردن لە سەر شتى ناڕەوا و پڕوپوچ.
    12
    ـ گوێگرتن لەو شتانەى هۆى توڕەیى خواى پەروەردگارن، لە گۆرانى و مۆسیقا و ووتەى درۆ و جگە لەوانەش.
    13
    ـ زۆرى خواردن و خواردنەوە و خەوتن و تێكەڵ بوونى پێویست نەبوو.
    وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ





    سةرضاوة // سايتى بةهةشت

    نووسينى : محمد بن إبراهیم الحمد/ وەرگێڕانى:مامۆستا عدنان بارام

      الوقت/التاريخ الآن هو الجمعة أبريل 26, 2024 9:17 pm