كەرستەكان:
- (1)كیلۆ گۆشتی وردكراو
- (2)پیاز و (نیو دەسك كەرەوس) وەردكراو
- (2)كەوچك سیری ورد
- (1)كەوچك بیبەری تیژ + (1) كەوچك خوێ
- (1)لەیموون بۆ درووستكردنی ئاوی لەیموون
- رۆنی زەیت
- تەماتە و گیزەری ئەڵقە چاكراو
- هەندێك (ئاردی سفر)
شێوازی درووست کردنی
- سەرەتا گۆشتەكە بهێنە و هەندێك ئاوی لەسەر بكە، دواتر هەندێك ئاردی لەسەر بكە و تاوەكو دەبێتە هەویرێكی نەرم.
- پاشان پیازە وردەكە و سیر و هەندێك كەرەوس بخەرە سەر هەویرەكە، ئینجا شێلانی بۆ بكە بە دەست.
- دوای شێلان هەویرەكە بخەرە ناو مەنجەڵێك و ناوەوەی قۆڵ بكە و هەندێك رۆنی زەیتی لەناو بكە و دیسانەوە دەستت بە ئاو بكە و شێلانی بۆ بكە.
- ئینجا بیبەر و خوێ لەسەر بكە وەك ئەوەی دەتەوێت، ئەگەر هەویرەكە شل بوو دەتوانیت ئاردی زیاتری لەسەر بكەیت، هەروەها بەپێچەوانەوە ئەگەر توند بێت دەتوانیت بە ئاو و رۆنی زەیت چارەسەری بكەیت.
- سنی فرن بهێنە و لەگەڵ گلاسێك ئاو، دەستت بە ئاو بكە و لە هەویرەكە پارچەی درێژی لێوە درووست بكە ئەمەش بە رێگەی كەمێك هەویرەكە لەناو دەستت دابنێ و لەلایەكەوە رابكێشە تا وەك شێوەی پەنجەی لێدێت بەڵام گەورە بێت و هەندێك رۆنی بەسەر دابكە بۆ ئەوەی چەور بێت.
- بیخەرە ناو فرن و تاوەكو سوور دەبێتەوە لەگەڵ ئەوە وەریبگێڕە بۆ ئەوەی ژێرەوە و سەرەوەی ببرژێت، دواتر دەریبهێنە و لەگەڵ تەماتە و كەرەوس و گێزەر لەسەر سنی دابنێ و ئاوی لیمۆیەكەی لەسەر بكە و ئەو كاتە ئامادەیە بۆ خواردن.
www.kurdzhin.net