www.kurdmax.com
ئاو لە دوو مۆلیكیولی هایدرۆجین و مۆلیكیولێكی ئۆكسجین پكهاتووە H2O. بە پێچەوانەی مادە پرۆتینی و چەوری و كاربۆهیدراتییەكان ئاو هیچ وزەی تێدانییە، بۆیە هەر چەند ئاو بخۆیتەوە كاریگەرییەكی ئەوتۆی نابێت لەسەر وزە و كێشی لەشدا. خواردنەوەی بڕی ئاو لەگەڵ ژەمەكانی خواردندا تا رادەیەك كاریگەری دەكاتە سەر كێشی لەش بەوەی كە شوێن یان قەبارە دەگرێ لەناو گەدەدا. گەدە نازانێت كە بە كام جۆری خۆراك یان شلە پڕدەكرێت، بەڵام پاش پڕبوونی گەدە بە ماوەیەكی كورت نامە بۆ مێشك دەچێت كە تێربوون روویداوە. لە كاتی ژەمێكی خواردندا، ئەگەر بڕێكی زۆر ئاو خرابێتە ناو گەدە، واتە بڕێكی كەمتر خۆراك لە گەدەدا، بە مانایەكی دیكە بڕێـكی كەمتری وزە لەم ژەمە خۆراكەدا وەرگیراوە، دەرەنجام لەوانەیە كە كێشی لەش زیاد نەكات، ئەگەر یەكێك كە زۆر ئاو لەگەڵ ژەمەكاندا دەخواتەوە ژەمی زیاتر لە نێوان سێ ژەمە سەرەكەییەكەدا نەخوات. ئەو كەسانەی كە زۆر ئاو لەگەڵ ژەمی خواردندا دەخۆنەوە، لە بەینی ژەمەكاندا هەست بە برسیبوون دەكەن، چونكە گەدەی پڕ ئاو زووتر لە گەدەی پڕ خۆراك بەتاڵ دەبێتەوە. پسپۆران لەگەڵ ئەوەدان كە تەنها یەك پەرداخ و نیو ئاو لەگەڵ ژەمە سەركییەكاندا بخورێتەوە.